ئازادكردنی زوممار كاریگەری لەسەر خەڵكی شاری مووسڵ پەیداكردووە
كارگێڕی لقی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ، سەعید مەمووزینی بە پەیامنێری راگەیاند: دوای ئەوەی دوێنێ هەواڵی ئازادكردنی ناحیەی زوممار بڵاو بووە، دانیشتوانی گەڕەكی كەڕامە و چەكدارانی ئەو گەڕەكە رووبەڕۆی چەكدارانی تیرۆرستی داعش بونەتەوە و داعش ناچاربووە لەو گەڕەكە پاشە كشەبكات، بەڵام دواتر دانیشتوانی كەڕامە بێدەنگ كراون و ژمارەیەكی زۆریان لێ گیراون.
مەمووزینی، ئەوەشی پشتڕاستكردەوە: ئازادكردنی زوممار بۆتە هۆكاری ئەوەی ئۆپۆزسیۆنی داعش لە مووسڵ زیاتر بەهێزبن زیاتر بۆ دەركردنی داعش لەو شارە هانیان دەدات.
