شەڕ لە رۆژهەڵاتی كۆبانێ دەستیپێكرد

 شەڕ لە رۆژهەڵاتی كۆبانێ دەستیپێكرد
لە رۆژهەڵاتی كۆبانێ شەڕێكی قورس لە نێوان چەكدارانی داعش و شەڕڤانانی یەپەگە دەستیپێكرد.

لە كۆبانێ رایگەیاند، كەمێك پێش شەڕەكە، فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان چەكدارانی داعشیان لەنێو كۆبانێ بۆردوومانكرد.

دەستپێكردنەوەی ئەو شەڕە لەكاتێكدایە بڕیارە سبەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە چەكی قورسەوە بچنە كۆبانێ و بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست تۆڕی میدیایی رووداو كەوتوون ، سەرجەم ئەو پێشمەرگانەی دەچنە كۆبانێ چەك و پێداویستی سەربازی نوێیان وەرگرتووە و ئامادەن بو ئەوەی بەرەو كۆبانێ بەڕێبكەون.

چوونی ئەو هێزەی پێشمەرگە بۆ كۆبانێ، بە فەرمانی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و رەزامەندی پەرلەمانی كوردستانە ، كە پێشتر بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ئەمریكا ، رەزامەندی حكومەتی توركیای بۆ وەرگیراوە.

Top