وەزارەتی پێشمەرگە: ژمارەی ئەو پێشمەرگانەی دەچنە كۆبانێ 155 پێشمەرگەیە
هەلگورد حیكمەت، بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە بە پەیامنێری راگەیاند، ئەو هێزەی پێشمەرگە كە بڕیارە بەرەو كۆبانێ بەرێ بكەوێت ئامادەكراوە و هەركاتێك فەرمانی پێكرا، ئەوە جۆلەی پێدەكرێت و دەگاتە شاری كۆبانێی رۆژئاوای كوردستان، كە ژمارەیان 155 پێشمەرگەیە.
هەلگورد حیكمەت رونشیكردەوە: هێزەكە هەموو چەكێكی قورسی لایە و تا ئێستا ئاشكرانەبووە كێ فەرماندەیی هێزەكە دەكات بۆ كۆبانێ، بەڵام ئامادەكاریانكردووە و لە كاتێكی زوودا سنوری هەرێمی كوردستان بەرەو كۆبانێ بەجێ دێلن.
