پێشمەرگە لە بەنداوی مووسڵەوە هێرشدەکاتە سەر داعش
رائید نزار لە راگەیاندنی فەرماندەیی هێزی زێرەڤانی رايگەیاند، کە لە هێرشەکەدا توانیویانە کانی شیرینی سەروو و کانی شیرینی خواروو و گوندی میفری و جسری حوکنی کە دەکەوێتە نێوان زوممار و مووسڵ کۆنتڕۆڵ بکەن. گوتیشی "ئێستا پێشمەرگە چووەتە نێو گوندی تلمووس و شەڕ بەردەوامە".
ئەمڕۆ کاژێر ٧ی بەیانی لە چەند قۆڵێکەوە هێرشکرایە سەر چەکدارانی داعش لە ناوچەی زووممار و شەڕ کەوتووەتە نێو شارەدێی زوممار و ئێستا شەڕی کۆڵان بە کۆڵان بەردەوامە.
رووداو
