دهقی بڕیاری پهرلهمانی كوردستان سهبارهت به ناردنی هێزی پێشمهرگه بۆ كوبانی
دهقی بڕیارهكه:
بڕیاری ژمارە(٢٨)ی ساڵی ٢٠١٤
پاڵپشت بە حوکمی بڕگە ی(یەک) لە مادەی(٥٦)ی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ژمارە (١)ی ساڵی ١٩٩٢ هەموارکراو، لەسەر داوای سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بە پێی بڕگەی یانزدەیەم لە مادەی(١٠)ی یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، ژمارە(١)ی ساڵی ٢٠٠٥ هەموارکراو، پەرلەمانی کوردستان لە دانیشتنی ژمارە (٧)ی ڕۆژی ٢٢-١٠-٢٠١٤ ئەم بڕیارەی دا:
یەکەم:ڕەزامەندی دەربڕین لەسەر ناردنی هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بۆ بەرگری لە کۆبانێ.
دووەم: لەسەر وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و لایەن پەیوەندارەکان پێویستە، حوکمەکانی ئەم بڕیارە جێبەجێ بکەن.
سێیەم: ئەم بڕیارە لە ڕۆژی دەرچوونییەوە لە ٢٢-١٠-٢٠١٤ جێ بەجێ دەکرێت و لە ڕۆژنامەی فەرمی (وەقایعی کوردستان)بڵاودەکرێتەوە.
هۆیەکانی دەرچواندن
لەسەر داوای سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بە پێی بڕگەی (یازدەیەم) ی مادەی (دەیەم) لەیاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ژمارە(١)ساڵی (٢٠٠٥) هەموارکراو، بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێی دراوە بۆ جوڵاندنی هێزی پێشمەرگە بۆ دەرەوەی هەرێمی کوردستان بەڕەزامەندی پەرلەمانی کوردستان و بە مەبەستی پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی لە مەترسییەکانی تیرۆر بەتایبەت کردەکانی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش و بەو پێیەی عێراق و هەرێمی کوردستان بەشێکن لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاری تیرۆر، وەک بەشێک لە پێداویستییەکانی بڕیاری پەرلەمانی کوردستان ژمارە (٢٤) لە ١٥-١٠-٢٠١٤ ئەم بڕیارە دەرچوێنرا.
یوسف محەمەد سادق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
٢٢-١٠-٢٠١٤
