عەبادی رەزامەندی نیشانداوە لەسەر ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان

عەبادی رەزامەندی نیشانداوە لەسەر ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان
عەبادی ڕازیە لەسەر هەر ڕاپۆرتیكی لێژنەی دارایی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق سەبارەت بەبودجەی گشتی عێراق ومووچەی فەرمانبەران .

ئەشواق جاف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەفراكسیۆنی كوردستانی بەئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: لەدوایین كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق گفتوگۆ لەسەر بودجەی گشتی عێراق كرا و باس لەو عەجزە كرا كە لە بودجەی عێراق هەیە بەهۆی شەڕ دژ بەداعش و هەروەها باس لەمووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان كرا و لە كۆبونەوەكە عەبادی بڕیاری دا لێژنەیەك دروست بكات بۆ ئەوەی بودجەی عێراق تاوتوێ‌ بكەن كە لە نۆ وەزارەت پێك هێنراوە و بەسەرپەرشتی وەزارەتی دارایی دەبێت و لە كۆبونەوەكەدا عەبادی وتویەتی هەر شتێك سەبارەت بەناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لێژنەكە بڕیار بدات ئەوە من ڕازیم لەسەری.

پرۆژە یاسایی بودجەی گشتی ساڵی 2014 تا ئێستا لەگۆڕەپانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقە و لە دوای چەندین كۆبونەوە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە تا ئێستا نەگیشتوون بەرێكەوتنی سیاسی لەنێوان لایەنەكان بۆ ئەوەی دووبارە پرۆژەكە ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بكرێتەوە.

جاف ڕاشیگەیاند: بڕیارە ئەو لێژنەیە لەماوەی ئەم دوو رۆژەدا ڕاپۆرتی خۆی بداتە عەبادی بۆ ئەوەی بڕیاری خۆی بدات لەسەر مووچەی فەرمانبەران و بودجەی گشتی عێراق.
Top