هاتووچۆی هه‌رێم بڕیارێكی نوێی بۆ شوفێران ده‌ركرد
فازڵ حاجی، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی هاتوچۆی هه‌ولێر به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند: به‌رێوه‌به‌رایەتی هاتووچۆی هه‌رێم بڕیارێكی ده‌ركردووه، له‌بڕیاره‌كه‌دا هاتووه شوفێران ده‌توانن له‌كاتی دانه‌وه‌ی سزاكانی سه‌رپێچی هاتوچۆ به‌شێوه‌ی قیست سزاكه بده‌ن.
فازڵ گووتیشی: بڕیاره‌كه ئەوكەسانە ناگرێته‌وه ئه‌گه‌ر (ئۆتۆموبێله‌كه هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه, له كاتی تازه‌كردنه‌وه‌ی ساڵیانه (سه‌نه‌وی), له‌كاتی گۆڕینی خاوه‌ندارێتی ئۆتۆمبیله‌كه له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر) ئەوانە ده‌بێت سزاكه به‌یه‌ك جار بده‌ن.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: پێویسته بڕی سزاكه له سه‌د هه‌زار كه‌متر نه‌بێت بڕیاره‌كه له 1/11/2014 ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه .
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: پاره‌كه دیاری نه‌كراوه شوفێر ئازاده له‌وه‌ی هه‌ر جاره‌ی بڕی یه‌ك سزا یان دوو سزا ده‌دات به‌ڵام ئه‌گه‌ر سزاكه یه‌ك سزابوو ناكرێ بكرێته قیست ده‌بێت به‌یه‌ك جار بیداته‌وه ته‌نیا ئه‌وانه‌ی دوو سزا به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌یان هه‌یه ده‌كرێ بۆیان بكرێته قیست.
