له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌مرۆ په‌رله‌مان تاوتوێی ناردنی هێزی پێشمه‌رگه بۆ كوبانی ده‌كات
كامه‌ران سوبحان سكرتێری رۆژنامه‌وانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند: دوێنێ ئێواره سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌فه‌رمی داوای له‌سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان كرد ناردنی هێزی پێشمه‌رگه بخرێته به‌رنامه‌ی كاره‌وه و به‌په‌له دانیشتنی له‌سه‌ر بكرێ.
كامه‌ران سوبحان به په‌یامنێری گووت: له دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مرۆدا وابڕیاره كاتژمێر 11 ده‌ست پێبكات خوێندنه‌وه بۆ چه‌ندین بابه‌ت و پڕۆژه یاسا ده‌كرێت تیایدا باس له ناردنی هێزی پێشمه‌رگه ده‌كرێت بۆ كوبانێ.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: له دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا سه‌باره‌ت به ناردنی هێزی پێشمه‌رگه مسته‌فای سه‌ید قادری وه‌زیری پێشمه‌رگه ئاماده ده‌بێت.
