مەعسووم هەڕەشەی لەكارلادانی مالیكی دەكات
سەرچاوەیەكی نزیك لە سەرۆكایەتیی كۆمارەوە، بە ئاژانسەكانی هەواڵی ڕاگەیاندووە كە، سەرۆككۆماری عێراق (فوئاد مەعسووم) داوای لە (نەسیر عانی) كردووە كە ئاگاداری جێگری سەرۆككۆمار (نووری مالیكی) بكاتەوە كە پێویستە ڕەزامەندیی پێشوەخت لە سەرۆككۆمار وەربگرێت لە كاتی سەردانیكردنی پارێزگاكان و نابێت ئەو پلە وەزیفییەی بە مەبەستی بانگەشە بۆ خۆی بەكار بهێنێت.
(مەعسووم) زیاتر گوتوویەتی، جێگری سەۆككۆمار پلەیەكی وەزیفیی تەشریفاتییە و هیچ دەسەڵاتێكی جێبەجێكاری نییە، هەروەها دەستوور ئەو دەسەڵاتە بە سەرۆككۆمار دەدات كە دەتوانێت لە كاتی وەك پێویست بە ئەرك هەڵنەستان و تێپەڕاندنی سنووری دەسەڵاتەكان، جێگرەكانی لابدات و بیانگۆڕێت.
شایانی باسە، لەم ماوەیەی دواییدا (نووری مالیكی) چەندین جار سەردانی شارۆچكەكەی خۆی (توێریج) و پارێزگاكانی (بابل و نەجەف)ـی كردووە و چەندین بابەتی كارگێڕیی لەگەل َ تاوتوو كردوون كە لە پسپۆڕیی ئەو نین و لە سنووری كاری ئەویشدا نییە.
