به‌فر حاجی ئۆمه‌رانی سپی كرد
مه‌غدید عه‌ریف، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی حاجی ئۆمه‌ران رايگه‌یاند: ئه‌مڕۆ شه‌پۆلێكی به‌فربارین سه‌نته‌ری ناحیه‌ی حاجی ئۆمه‌ران و زۆربه‌ی سنووری ناحیه‌كه‌ی گرته‌وه به‌وهۆیه‌شه‌وه زه‌وی سپی پۆش بوو هاوكات پله‌كانی گه‌رماش زۆر دابه‌زین.
مه‌غدید عه‌ریف وتیشی: "ساڵی رابردوو 20/12 یه‌كه‌م شه‌پۆلی به‌فربارین سنوره‌كه‌مانی گرته‌وه، به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌فر بارینه‌كه زووتر سنوره‌كه‌ی گرته‌وه و چه‌ند رۆژی پێش جه‌ژنی قوربان له لوتكه‌ی چه‌ند چیایه‌كی سنووره‌كه به‌فر باری و ئه‌مڕۆش سه‌نته‌ری ناحیه و ناو ده‌روازه‌ی كۆمه‌ڵگای ئیداری خالی سنووری نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌رانی گرته‌وه".
سه‌باره‌ت به‌تیمه‌كانی پاككردنه‌وه‌ی رێگا‌و بانیش، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌كه وتی: "سالاَنه له 1/11 تیمی به‌فر راماڵین له ده‌روازه جێگیر ده‌كه‌ین بۆ ئه‌مساڵیش هه‌مان پلانمان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مساڵ شه‌پۆلی به‌فر بارینه‌كه به‌ر له جێگیركردنی تیمه‌كانمان سنوره‌كه‌مانی گرته‌وه".
خه‌ندان
