سبەی پەرلەمان كۆدەبێتەوە
نازم كەبیر، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند؛ سبەی سێشەممە پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە و خوێندنەوە بۆ چەند پرۆژە یاسایەکی گرنگ دەکرێت.
هەمواركردنەوەی چەند بڕگەیەك لەیاسای سزادانی عێراقی و هەمواركردنەوەی بڕگەكانی پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان لە کارنامەی کاری دانیشتنی سبەینێی پەرلەمان دەبێت.
ئەو ئەندام پەرلەمانە باسی لەوەشکرد کە لە كۆبوونەوەکەی سبەینێی پەرلەمان، وەزیری پەروەردەش ئامادە دەبێت و باس لە كێشەكانی كەرتی پەروەردە و رەوشی پەروەردە لە پارێزگای دهۆك دەكات.
بەهۆی هاتنی ژمارەیەكی زۆری ئاوارە بۆ پارێزگای دهۆك، هێشتا ژمارەیەك قوتابخانەی پارێزگاكە ئاوارەی تێدایە و دەست بە خوێندن نەكراوە.
