ڕوونكردنەوەیەك لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لەبارەی بەیاننامەكەی یەكێتی نیشتیمانی سەبارەت بە گەیاندنی هاوكاریی هەرێمی كوردستان بۆ كۆبانێ
جەخت لەوە دەكەینەوە ئەو هاوكارییانە بەناوی گەلی كوردستان و هەرێمی كوردستان ڕەوانە كراوە و هیچ پێویست نەبوو یەكێتیی نیشتیمانی لەم كاتەدا ئەم موزایەدەیە بكات.
پێویستیشە ئەوە بزانرێت كە هەموو خەڵكی كوردستان بە پەرۆشن بۆ كۆبانێ نەك تەنیا یەكێتی.
هەر لەمبارەیەوە وەزارەتی بەرگریی ئەمەریكا ڕاگەیێندراوێكی بڵاو كردۆتەوە كە تێیدا بەڕوونی هاتووە ئەو هاوكارییانەی كە فڕۆكەكانی ئەمەریكا گەیاندوویانە كۆبانێ هی هەرێمی كوردستان بووە.
شایانی باسە ئەم چەك و تەقەمەنییەی كە ڕەوانە كراوە بریتی بوو لە 21 تۆن و هەمووی لە فڕۆكەخانەی هەولێر بار كراوە و بە 28 پەڕەشووت لەسەر كۆبانێ فڕێ دراوە.
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
20ـی 10ـی 2014
