داعش هێرشدەكاتەوە سەر چیای شنگال

 داعش هێرشدەكاتەوە سەر چیای شنگال
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەكدارانی داعش لە چیای شنگال هێرشیانكردە سەر جەنگاوەرە ئێزدییەكانی سەر چیاكە و تاوەكو ئێستاش لە شەڕدان.

قاسم شەشۆ، فەرماندەی جەنگاوەرە ئێزدییەكان رايگەیاند، لە كاژێر 5ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چەكدارانی داعش هێرشیان كردووەتە سەر هێزێكی ئێزدییەكان لە نزیك مەزاری شەرەفەدین و تاوەكو ئێستا شەڕەكە بەردەوامە.

شەشۆ گوتیشی: "داعش بە ژمارەیەكی زۆر چەكدارەوە هێرشدەكات و نزیكەی 40 هامەری سەربازییان لەگەڵدایە".




رووداو
Top