ئاژانسی ئه‌سێوشیتد پرێس بڵاوی كردۆته‌وه ، دوای ئه‌وه‌ی رۆژی شه‌مه باراك ئۆبامای سه‌رۆكی ئه‌مریكا به ته‌له‌فون ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانی سه‌ۆكی توركیای ئاگاداركردۆته‌وه به‌وه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و كه‌ره‌سته‌ی پزیشكی له هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌رێگه‌ی ئاسمانی ده‌گه‌یه‌نێته شاری كۆبانێ بۆ هاریكاریكردن و به‌ده‌نگه‌وه چوونی كوردانی كوبانێ و رێگرتن له‌وه‌ی كه چه‌كدارانی داعش شاره‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن و كۆمه‌ڵكوژی له‌دژی كوردی كۆبانێ ئه‌نجامبدرێت و،دیاره ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌مریكاش دوای ئه‌وه هات كه ماوه‌یه‌كی زۆر داوا له توركیا ده‌كرێت وه‌ك ئه‌ندامێكی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی تیرۆریستانی داعش و هه‌روه‌ها ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی ئه‌تڵه‌سی بۆ ئه‌وه‌ی سنور بكاته‌وه به‌رێگه‌ی زه‌مینی هاوكاری بگه‌یه‌نرێته كۆبانێ، به‌ڵام توركیا به بیانووی ئه‌وه‌ی ئامانجی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌م شه‌ره راسته‌وخۆ نه‌بۆته رووخانی رژێمی ئه‌سه‌د و هه‌روه‌ها ئه‌و لایه‌نه‌شی كه له ناو كۆبانێ دژی تیرۆریستانی داعش شه‌رده‌كه‌ن، سه‌ر به پارتی كرێكارانی كوردستان( PKK)ن و ئه‌ویش ئه‌و ریكخراوه به تیرۆریست ده‌زانێت ، بۆیه سنوری داخستووه و ئاماده‌نیه نه‌خۆی به‌شداری شه‌ره‌كه بكات و به‌ته‌نگ كۆبانیه‌وه بچێت ، نه‌رێگه‌شی داوه هه‌رێمی كوردستان له‌ناو خاكی توركیاوه هاوكاری سه‌ربازی و مرۆیی بگه‌یه‌نرێته كۆبانێ، هه‌ر بۆیه دوای هه‌وڵێكی زۆر هه‌رێمی كوردستان و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ توركیا و بێ ئاكام بوونی هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه ، دره‌نگانی شه‌وی یه‌كه‌شمه فرۆكه‌كانی جۆری C-130 ی ئه‌مریكا 11 كاروانیان به ریگه‌ی ئاسمانی گه‌یاندۆته ناوچه سنورییه‌كانی كۆبانێ له‌گه‌ڵ توركیا، سه‌باره‌ت به‌م هاوكاریانه ناوه‌ندی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ئه‌مریكا به ئاسۆشیتد پرێسیان راگه‌یاندووه ئه‌م 11 كاروانه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و كه‌ل و په‌ل و پێداویستی پزیشكی ،هه‌موویان له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێشكه‌ش كراون بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌یه‌نرێته كوردانی كۆبانی و باره‌كانیش بریتی بوون له 27 حه‌زمه‌ی گه‌وره‌ی چه‌ك و زه‌خیره و پیداویستی پزیشكی، له هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌م هه‌واڵه‌ی بۆ میدیاكانی كوردستان پشتراستكردۆته‌وه، به‌وه‌ی ئه‌م 11 كاروانه‌ی فرۆكه‌كانی جۆری C-130 ی ئه‌مریكا گه‌یاندۆته شاری كۆبانێ ، به‌شێك بوون له‌و هاوكارییانه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه كراون و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ هاوكاری كوردی و كۆبانی و پشتیوانی چه‌كدارانی كورد له‌ناو شاره‌كه و پاراستنی له دژی هێرشه‌كان داعش ره‌وانه‌ی كۆبانی كردووه. له‌مه‌ش زیاتر ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی جیهان له‌سه‌ر زاری ناوه‌ندی فه‌رمانده‌یی سه‌ربازی ئه‌مریكا بڵاویان كردۆته‌وه ، ئه‌م هاوكارییانه به‌رده‌وام ده‌بن، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی دوای ئه‌وه‌ی له‌چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوو فرۆكه‌كانی ئه‌مریكا به‌چڕی له ئاسمانه‌وه ده‌وربه‌ری شاری كۆبانێیان بۆمبارانكرد، به‌ڵام نه‌توانرا پێشره‌وییه‌كانی داعش له كۆبانێ رابگرێت ، هه‌ر بۆیه له‌سه‌ر پێشنیاری مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان لایه‌نه سیاسیه‌كانی رۆژئاوا له دهۆك به ئاماده‌بوونی به‌رێز مسعود بارزانی كۆبوونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه رێككه‌وتنێكی هاوبه‌ش هه‌موو لایه‌نه‌كان پێكه‌وه رۆژئاوای كوردستان له تیرۆریستانی داعش بپارێزێن، له‌سه‌ر ئاستی هه‌وڵه دبلۆماتیه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیش و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تائێستا چه‌كداركردن و هاوكاری سه‌ربازی بۆ كوردانی رۆژئاوا‌و ئۆپۆزسیۆنی سوریا جێگه‌ی مشتومره و هه‌تا ئێستا ده‌وڵه‌تانی هاوپه‌یمان نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئاكامێكی هاوبه‌ش، بۆیه مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌و به‌شه هاوكارییه‌ی بۆ باشوری كوردستان ته‌رخانكراوه، دوای له ئه‌مربكا كردووه، له‌و به‌شه هاوكاری كوردانی رۆژئاوا بكرێت، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كردنه‌وه‌ی ده‌رگایه‌كه بۆ هاوكاری كوردانی رۆژئاوا‌و و سه‌لماندی لای مسعود بارزانی هیچ جیاوازییه‌ك له نێوان هه‌ولێر و كۆبانێ نیه و ئه‌وه‌ی بۆ هه‌ولێر كردی هه‌مان هه‌وڵیشی بۆ كۆبانێ داوه و ئه‌و هه‌وڵانه‌ش وه‌ك ئێستا ده‌بینرێت وێرای ئاسته‌نگه‌كانی توركیا به داخستی سنور ، به‌ڵام بارزانی ئاسمانی بۆ كردنه‌وه.