دەزگای خێرخوازیی بارزانی نەوت و پێداویستی زستانەی بەسەر پەنابەرانی كەمپی بەحركەدا دابەشكرد
رۆژی 19/10/2014 لەدرێژەی كارو چالاكییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەكەمپی بەحركە كە زیاتر لە 725 پەنابەری شەنگالی تێدا نیشتەجێكراوە، لەسەرەتای وەرزی زستان، هەستان بەدابەشكردنی 20 لتر بەسەر سەرجەم خێزانی كەمپەكەدا، هەروەها مریشكی برژاو و سەمونیان بەسەر 760 خێزانی پەنابەردا دابەشكرد، لەلایەكی دیكە بەمەبەستی خۆپاراستنیان لەسەرمای زستان تیمی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەستیكرد بە دابەشكردنی دۆشەك و بالیف و پێڵاو بەسەر 675 خێزانی كەمپەكەدا، كە بۆ هەر خێزانێك 2 دۆشەك و 2 بالیف و 4 جوت پێڵاویان پێدرا.
لەلایەكی دیكە ئۆفیسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەكەمپی قوشتەپە، پاش گەیشتنی ژمارەیەكی زۆر لە خێزانە پەنابەرەكانی شاری كۆبانێ، تیمەكانی دەزگا بەردەوامن لە دابەشكردنی خواردنی خێرا بەسەر 400 كەس پەنابەردا.
هاوكات لەدرێژەی چالاكیەكانی دەزگا لە كۆمەككردنی پەنابەرانی دەوروبەری شاری هەولێر، تیمەكانی دەزگا هەستان بە دابەشكردنی جلوبەرگ و دیاری منداڵان بەسەر 50 خێزانی شەبەك، هاوكات لە گوڵان ستی لە شاری هەولێر دەستكرا بە دابەشكردنی كارتۆن ئەرزاق بەسەر 1500 خێزانی پەنابەر، كە لەدەوروبەری شاری هەولێر نیشتەجێبوونە.
