داعش پێنج خانووی ئەندامانی پارتی و یەكێتی تەقاندەوە

داعش پێنج خانووی ئەندامانی پارتی و یەكێتی تەقاندەوە
-چەكدارانی تیرۆرستی داعش دەستان ك بە رۆخاندن و تیكدانی خانووی كادیر و ئەندامانی پارتە كوردیەكان ردووە و لەدوێنێ و ئەمڕۆ پێنج خانوو تەقێندراونەتەوە.



بەرپرسی راگەیاندنی لقی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ، سەعید مەموزینی، بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: چەند رۆژێكە چەكدارانی تیرۆرستی داعش لە ناوچە كوردستانیەكانی دەوروبەری موسڵ، دەستیان بە رۆخاندنی خانووی كادیر و ئەندامانی پارتی و یەكێتی كردووە و دوێنێ و ئەمڕۆ سێ خانووی ئەندامانی پارتی لە باشیك تەقێندراونەتەوە.



مەمووزینی گوتی: لە گوندێكی دیكەی هەمان ناوچە، چەكدارانی داعش دوو خانووی دیكەی ئەندامانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانیان تەقاندووتەوە.
Top