شاوه‌یس: ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كانمان جێبه‌جێ نه‌كرێن ده‌گه‌ڕێینه‌وه كوردستان
له‌كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌ییدا، شاوه‌یس، به‌هاوه‌ڵی وه‌زیره كورده‌كانی حكومه‌تی نوێی عیراق له‌به‌رده‌م ئه‌ندامه كورده‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند: "ئێمه چاوه‌ڕێی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان حكومه‌تی به‌غداو هه‌ولێرین، ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كانی كورد جێبه‌جێ نه‌كرێن، ئه‌وا ده‌گه‌ڕێینه‌وه هه‌رێمی كوردستان".
به‌وته‌ی شاوه‌یس، "له‌حاڵێكدا به‌غدا داواكارییه‌كانی كورد جێبه‌جێ نه‌كات ئه‌وا وه‌زیره كورده‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه هه‌رێم و له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد بڕیار له‌سه‌ر ئاینده ده‌ده‌ن"، ده‌شڵێت: هه‌ندێك له‌داواكارییه‌كانی كورد پێویستی به‌كات هه‌یه بۆ جێبه‌جێكردنیان، له‌وانه مه‌سه‌له‌ی پێشمه‌رگه‌و هاریكارییه‌كانی كۆچبه‌ران و چه‌ند پرسێكی دیكه.
هاوكات هۆشیار زێباری وه‌زیری دارایی عیراق ئاشكرایكرد، "هێشتا له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی دارایی كۆنه‌بوونه‌ته‌وه"، هیواشی خواست كێشه‌كانی بودجه به‌منزیكانه چاره‌سه‌رببن.
زێباری وتی: بڕیاردان له‌سه‌ر بودجه‌ی گشتی پرسێكی تایبه‌ت به كورد نیه به‌ته‌نیا، به‌ڵكو پرسێكه په‌یوه‌سته به سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی عیراقه‌وه، داواشیكرد، لایه‌نه‌كان په‌له‌بكه‌ن له‌خستنه‌گه‌ڕی هه‌وڵی زیاتر بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ( 18 تشرینی یه‌كه‌می 2014) وه‌زیره كورده‌كانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عیراق له‌به‌رده‌م ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق سوێندی یاساییان وته‌وه.
خه‌ندان
