نووسینگەی پەرلەمان لە کەرکووک دەکرێتەوە

 نووسینگەی پەرلەمان لە کەرکووک دەکرێتەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ـی تشرینی یەکەمی 2014، بە ئامادەبوونی سەرۆکی پەرلەمان، نووسینگەی پەرلەمانی کوردستان لە پارێزگای کەرکووک کرایەوە.
بە ئامادەبوونی یوسف محەممەد سادق، سەرۆکی پەرلمانی کوردستان، نووسینگەی پەرلەمانی کوردستان لە شاری کەرکووک دەکرێتەوە.

لەتیف فاتیح فەرەج، وەک بەڕێوەبەری نووسینگەی پەرلەمانی کوردستان لە کەرکووک دەستنیشانکراوە.

فاتیح فەرەج بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بە ئامادەبوونی سەرۆکی پەرلەمان، نوێنەری حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان لە شاری کەرکووک و پێکهاتە جیاوازەکانی کەرکووک، نووسینگەی پەرلەمان لەم شارە دەکرێتەوە.

پێشتر پەرلەمانی کوردستان، لە هەردوو شاری سلێمانی و دهۆک نووسینگەی هەبوو، بۆ ئاگاداربوون لە بارودۆخی شارەکە، بڕیاری دا لە پارێزگای کەرکووکیش نووسینگەیەک بکاتەوە.








رووداو
Top