نێچیرڤان بارزانی: پێداچوونەوە بە رێککەوتنی ستراتیژی دەکەین

 نێچیرڤان بارزانی: پێداچوونەوە بە رێککەوتنی ستراتیژی دەکەین
کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان کۆتایی هات و نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی و مەلا بەختیار، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییان سازکرد.

نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا رایگەیاند، کە "پێکهاتووین لەسەر پێداچوونەوە بە رێککەوتنی ستراتیژی".

نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەدا، کە بەهۆی رێککەوتنی ستراتیژی پارتی و یەکێتی، "کۆمەڵێک دەستکەوتی گرنگ هاتوونەتە دی".

مەلا بەختیار لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا ئاماژەی بەوەدا، کە هەر سێ لایەنی پارتی، یەکێتی و گۆڕان کۆبوونەوەیەکی هاوبەش ئەنجامدەدەن و لەوێ "کێشەکان دەخرێنەڕوو" بۆ چارەسەرکردنیان.

جێگری سەرۆکی پارتی باسی لەوە کرد، کە هەردوولا (پارتی و یەکێتی) بڕیاریان داوە، "لیژنەیەکی هاوبەش بۆ بەڕێوەبردنی راگەیاندنەکان" پێکبهێنن.

نێچیرڤان بارزانی هەروەها رایگەیاند، کە دوای دەستبەکاربوونی وەزیرانی کورد لە حکومەتی عێراق، کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ـی تشرینی یەکەم دەچنە بەغدا، شاندی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات.

هەروەها مەلا بەختیار رایگەیاند، کە "لیژنەیەکی باڵا لەنێوان یەکێتی و پارتی پێکهاتووە".

جێگری سەرۆکی پارتی، باسی لەوەشکرد، کە پارتی و یەکێتی، "هاودەنگن لەسەر هەوڵدانی جددی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا".









رووداو
Top