رۆژنامه‌ی نیۆرك تایمز له ژماره‌ی ئه‌مرۆیدا راپۆرتێكی سه‌باره‌ت به چه‌كه كۆكوژه‌كان و له‌ناویشیاندا چه‌كه كیماوییهكانی سه‌رده‌می رژێمی سه‌دام حوسێن له ناونیشانی ( میراتێكی كوشنده له عێراقدا ) بڵاو كردۆته‌وه،له‌م راپۆرته‌دا هاتووه ، چاپته‌رێكی دیكه‌ی دردۆنگی بۆ تیوه‌گلانی ئه‌مریكا له عێراق زیادی كردووه، به‌پێی ئه‌و لیكۆلینه‌وه‌ی كه جی سی شیڤر له گۆڤاری تایمز رۆژی چوارشه‌مه بڵاوی كردۆته‌وه ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه به‌وه‌ی له‌ماوه‌ی ساڵانی 2004-2011 ئه‌و ئه‌مریكیانه‌ی مه‌شقیان به هێزه‌كانی عێراقكردووه، به‌هه‌زاران پارچه چه‌كی زۆر ترسناكی كیماویان دۆزیوه‌ته‌وه كه پاشماوه‌ی چهكهكۆكوژهكانی رژێمی سه‌دام حوسێن بوون، ئه‌م چه‌كانه‌ش بوونه هۆكاری ئه‌وه‌ی هه‌م سه‌بازه عێراقیه‌كان هه‌میش ئه‌وانه‌ی مه‌شقیان پیكردون بریندار بن، بۆیه ئێسا ترسی ئه‌وه هه‌یه كه به‌شێك له‌و چه‌كانه‌ی كه ئێستا نه‌دۆزراونه‌ته‌وه و له‌وناوچانه‌ن كه داعش داگیری كردوون كه‌وتبنه ده‌ستی تیرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی داعش ، ئه‌م لیكۆلینهوهیهش ترسی لای پێنتاگۆن دروستكردووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌م چه‌كانه بكه‌ونه ده‌ستی داعش ئاسایش و سه‌لامه‌تی ناوچه‌كه ده‌كه‌ونه مهتسیهوه.