خۆراگری كورد هێرشه‌كانی داعشی له كۆبانێ راگرتووه
رۆژی چوارشه‌مه هیزه‌كانی كورد شه‌رێكی شه‌ختی خوێناویان ناو شه‌قامیان له‌گه‌ڵ تیرۆریستانی داعش له ناوشاری كۆبانێ ئه‌نجامدا و له چه‌ندین لاوه توانیان پاشه‌كشه به پێشرهوییهكانی تیرۆریستانی داعش بكه‌ن و له‌مه‌ش زیاتر توانیان هێرشه‌كانی داعش بگۆرن بۆ به‌رگری له خۆكردن ، سه‌باره‌ت به‌م خۆراگرییه‌ی هێزه‌كانی كورد له ناوشاری كۆبانێ فه‌رهاد شامی كه چالاكوانێكی كورده له‌ناو شاری كۆبانیه‌وه به ته‌له‌فزیۆنی ناوبراوی راگه‌یاندووه خه‌ڵكه‌كه‌ی كۆبانی بریاریانداوه و دهریشیان خست كه ئاماده‌ن له پیناوی كۆبانێ خۆیان به‌كوشت بده‌ن ، هه‌ر له‌مباره‌وه رامی عه‌بدولره‌حمان به‌رێوه‌به‌ری روانگه‌ی سوری كه باره‌گاكه‌ی له له‌نده‌نه رایگه‌یاندووه، چه‌كدارانی تیرۆریستانی داعش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌كی زۆر پێشكه‌وتویان له‌به‌ر ده‌سته، به‌ڵام شاره‌زای جوگرافیای ناوچه‌كه نین ، له‌به‌رامبه‌ردا هێزه‌كوردییه‌كان شاره‌زانی شه‌قام به شه‌قام و بینا به بینای ناو شاری كۆبانین له‌مه‌ش زیاتر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌رگری بكه‌ن، بۆیه توانیوویان پاشه‌كشه به داعش بكه‌ن.
