لیژنەیەك بۆ چارەكردنی كێشەكانی نێوان هەردوو ئەنجوومەنی رۆژئاوای كوردستان پێك هێندرا

 لیژنەیەك بۆ چارەكردنی كێشەكانی نێوان هەردوو ئەنجوومەنی رۆژئاوای كوردستان پێك هێندرا
سكرتێری پارتیی دیموكراتی كوردستانی سووریا دەڵێت، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان هەردوو ئەنجوومەنی رۆژئاوای كوردستاندا، بڕیار درا لیژنەیەك دروست بكرێت كە پڕۆژەیەك بۆ پێكەوەكاركردن لە هەموو بوارەكاندا ئامادە بكات و ئەگەر كاری لیژنەكە تەواو ببێت، سبەیش لەبارەی ئەو پڕۆژەیە گفتوگۆ دەكەن و رێككەوتنی لەبارەوە دەكرێت.

سكرتێری پارتیی دیموكراتی كوردستانی سووریا (سعوود مەلا)، بە kdp.info-ی راگەیاند، ئەمڕۆ جارێكی دیكە هەردوو ئەنجوومەنی رۆژئاوای كوردستان كۆ بوونەوە و لە كۆبوونەوەكەدا لیژنەیەك دروست كرا بۆ ئەوەی لەسەر رێككەوتنامەی هەولێر پڕۆژەیەك لە هەموو بورارەكاندا لە ڕووی سیاسی و دروستكردنی هێزێكی هاوبەش ئامادە بكرێت، ئەمڕۆیش ئەگەر ئەو لیژنەیە كاری خۆی تەواو بكات، سبەی جارێكی دیكە كۆ دەبنەوە بۆ ئەوەی رێككەوتنی لەبارەوە بكرێت.
(سعوود مەلا) گوتیشی، "گەشبینم كە ئەم جارە بگەینە رێككەوتن لە پێناو خزمەتكردنی بەژەوەندیی میللەتەكەی خۆماندا".
دوێنێ هەردوو ئەنجوومەن بە سەرپەرشتیی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە شاری دهۆك كۆ بوونەوە و لە كۆبوونەوەكەیشدا (سەرۆك بارزانی) داوای كرد بە جیددی كێشەكانی نێوانیان چارە بكەن.
Top