هەشت هەزار كەس لە كۆبانییەوە ئاوارەی هەرێمی كوردستان بوون

 هەشت هەزار كەس لە كۆبانییەوە ئاوارەی هەرێمی كوردستان بوون
بەڕێوەبەری ئاساییشی خاڵی سنووریی ئیبراهیم خەلیل دەڵێت، هاتنی ئاوارەكانی كۆبانی بۆ هەرێمی كوردستان بەردەوامە و تاوەكو ئێستایش ژمارەیان گەییشتووەتە هەشت هەزار كەس.

بەڕێوەبەری ئاساییشی خاڵی سنووریی ئیبراهیم خەلیل (عەبدولوەهاب محەممەد)، بە kdp.info-ی راگەیاند، دوای بڕیاری سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ كردنەوەی خاڵی سنووریی ئیبراهیم خەلیل بە ڕووی ئاوارەكانی كۆبانیدا، تاوەكو ئێستا هەشت هەزار كەس لەو خاڵەوە هاتوونەتە هەرێمی كوردستان و هاتنیشیان بەردەوامە.
(عەبدولوەهاب) گوتیشی، هەر ئاوارەیەكی كۆبانی بیەوێت بێتە هەرێمی كوردستان، سنوور بە ڕوویاندا كراوەیە و بۆ هاتنەناو هەرێمی كورستانیش تەنیا پشت بە ناسنامەیان دەبەسترێت و ئەگەر ناسنامەیان پێ بێت و خەڵكی كۆبانی بن، رێگەیان پێ دەدرێت بێنە هەرێمی كوردستان.
پێش چەند رۆژێك، سەرۆكی هەرێمی كوردستان (مەسعوود بارزانی)، فەرمانی دا كە خاڵی سنووریی ئیبراهیم خەلیل بە ڕووی ئاوارەكانی كۆبانیدا بكرێتەوە و لەو رۆژەیشەوە بە بەردەوامی ئاوارەكان لە رێگەی توركیاوە ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكەن.
Top