له‌سه‌ر فرۆشتن و به‌كۆیله‌كردنی كچان و ژنانی ئێزدی جۆن كیری سه‌ركۆنه‌ی راپۆرته‌كه‌ی ده‌به‌قی داعش ده‌كات
له درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه تیرۆریستانی داعش بۆ پاكانه‌كردنیان بۆ ئه‌م ره‌فتاره درندانه‌ی دژی كچان و ژنانی ئێزدی كردویانه بانگێشه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئیسلام ئه‌مه‌ی رێگه پێداوه، به‌ڵام ئه‌مه راست نیه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك و ده‌وڵه‌تی به‌ناو ئیسلامی داعش‌یش نوێنه‌رایه‌تی ئیسلام ناكات.
كیری له درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌یدا دوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات ئه‌م كاره درنده‌و نامرۆڤانه‌یه‌ی تیرۆریستانی داعش سه‌ركۆنه بكه‌ن، تیرۆریستانی داعش درنده‌ترین ریكخراون كه هه‌تا ئێستا مرۆڤایه‌تی بینوویه‌یه‌تی
