چەكی دژەتانك بەسەر میحوەرەكانی هێزی پێشمەرگە دابەشكرا
لیوا قارەمان شێخ كەمال قەرەداغی، جێگری سەرۆك ئەركان بۆ ئۆپەراسیۆن و مەشقكردن بە هێزەكانی پێشمەرگە رایگەیاند، كە ئەمڕۆ دەستیان كردووە بە دابەشكردنی چەكی دژە تانكی جۆری میلانی ئەڵمانی و دۆشكەی 12.7ی فەرەنسی و بەریتانی و لەماوەیەکی نزیکیشدا، چەکە ئیتاڵییەکان بەسە پێشمەرگەدا دابەەشدەکرێن.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی پێشمەرگە گوتیشی: "ئەو جۆرە چەكانە پێشتر راهێنانیان لەسەر كراوەو ئەو كەسانەی راهێنانیان بینیوە سەرپەرشتی بەكارهێنانی چەكەكان دەكەن لە هەموو میحوەرەكان".
دوای ئەوەی 32 پێشمەرگە لە ناوەندی ئێنفێنتێری لە شارۆچكەی هامبلورگ لە باشووری ئەڵمانیا مەشق و راهێنانیان لەسەر چەكی تانكشكێنی میلان ئەنجامدا و گەڕانەوە كوردستان، ژمارەیەك ئەفسەر و پسپۆڕی سوپای ئەڵمانیا لە كوردستان هەماهەنگی پێشمەرگە لە شەڕی دژی داعش دەكەن.
سوپای ئەڵمانیا لە 16 شوێنی جیاجیای جیهان لەگەڵ ناتۆ و هاوپەیمانەكانیان هێزی سەربازییان بۆ دەرەوەی وڵاتی خۆیان ناردووە.
رووداو
