یەكگرتوو و گۆڕان لەسەر پۆستەكانی بەغدا رێككەوتن
دوای مشتومڕێكی زۆر دواجار ئەو دوولایەنە رێككەوتن كە وەزارەتی كاروباری ژنان بۆ یەكگرتوو بێت و گۆڕانیش وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی بەربكەوێت.
پێشتر سەرچاوەیەك لەنێو كۆبوونەوەكە رایگەیاند، كە لایەنەكان رێككەوتوون وەزارەتی دارایی و پۆستی جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان بێت و یەكێتی نیشتمانیی كوردستانیش وەزارەتی رۆشنبیری پێدەدرێت.
ئەو سەرچاوەیە گوتیشی وەزیری دەوڵەت بووەتە پشكی كۆمەڵ ئیسلامی.
سەبارەت بە وەزارەتەكانی كاروباری ژنان و كۆچ و كۆچبەران، كە هەردووكی پشكی كوردن لە كابینەی نوێی عێراق، كێشەی یەكگرتوو و گۆڕان لەسەر یەكلاییكردنەوەی ئەو دوو وەزارەتە بەردەوامبوو، بەڵام دواجار ئەوانیش بەوشێوەیە رێككەوتن.
رووداو
