ئەگەر پێغەمبەری ئیسلام ( د.خ) رەفتاری داعشی بەرامبەر ئێزدییەكان ببینیایە فرمێسك بە چاوانیدا دەهاتەخوارەوە
هەروەها مایكل گوتى: پێموایە بە شێوەیەكی گشتی رۆژئاوا، یاخود هەر هێزێكی دەرەكی دەتوانێت هاوكار بێت بۆ بنیاتنانی ئاشتی و سەقامگیری بەڵام بە مەرجێك دانیشتووانە مەحەلییەكە بەڕاستی خوازیاری ئەوە بن و، ئەگەر باقی جیهان لێیان بگەڕێن خۆیان دوای ئامانجە جیوپۆلەتیكییەكانی خۆیان بكەون. تا ئەو كاتەی شیعە و سوننە، یاخود باوەڕدارانی ئایینەكانی دیكە شەڕ لەگەڵ یەكتردا بكەن، ئەوا ئاشتی دروست نابێت و نایەتەئاراوە. تەنانەت گەورە موفتی وڵاتی عەرەبستانی سعودیە رایگەیاند كە داعش «بە هیچ شێوەیەك بەشێك نییە لە ئیمان»، ئەوان بیدعەن، بەڵام چارەسەركردنی ئەم مەسەلەیە زیاتر لە قسەكردنی دەوێت. كورد بوونەتە نموونەیەكی پرشنگدار لە بارەی مانای راستەقینەی ئیسلامەوە، ئەویش كاتێك سەخاوەتمەندانە داڵدە و پەناگەیان بۆ ئاوارە ناموسڵمانەكان كردەوە. ئەم پرۆسەیە كاتی دەوێت، كوردەكانیش لە پێگەیەكی زۆر باشدان بۆ ئەوەی پێشەنگی ئەم هەوڵ و كۆششانە بكەن.
شایانی باسە بۆڵەندەر مایكل گوتى: ئەمە پرسیارێكی سیاسی زۆر قورس و هەستیارە كە تەنانەت ناتوانم هەوڵی ئەوە بدەم وەڵامی بدەمەوە، بە تایبەتی بە هۆی ئەوەی وەك كورد بارودۆخی جیوپۆلەتیكی ئێوە زۆر ئاڵۆزە و چوار وڵات تێوەگلاون لە پرسی ئەوەی ئایا دەبێت خاكی دەوڵەتێكی سەربەخۆی لەم چەشنە كوێ بێت. هەرچۆنێك بێت، من دڵنیا نیم، لەوەی كە ئایا سەربەخۆییەكی لەم شێوەیە وەك پێویست لەو هێرشانە دەتانپارێزن، ئەو كەسانەی ژینۆساید ئەنجام دەدەن دڵیان سارد نابێتەوە تەنها لەبەر ئەوەی كە دەبێت سنووری دەوڵەتێك ببڕن بۆ ئەنجامدانی تاوانەكانیان، بە تایبەتی ئەگەر پاراستن و كۆنتڕۆڵكردنی ئەم سنوورانە كارێكی قورس بن.
بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە لە گۆڤاری گوڵان ژمارە(996)
