له‌ كه‌ركووك هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ دوو هێرشى تیرۆریستانیان تێكشكاند

له‌ كه‌ركووك هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ دوو هێرشى تیرۆریستانیان تێكشكاند
سه‌رچاوه‌یه‌كى پێشمه‌رگه‌ به‌ كوردستان تیڤى راگه‌یاند تیرۆریستانى داعش ئه‌مرۆ له‌ دووقۆله‌وه‌ هێرشیان كرده‌ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه‌ له‌ میحوه‌رى كه‌ركوك، له‌ ئه‌نجامدا به‌ هۆى هه‌بوونى زانیارى و چاوكراوه‌یى هێزى پێشمه‌رگه‌ توانرا ئه‌و دوو هێرشه‌ تێك بشكێنرێت و پاشه‌كشه‌یان پێ بكرێت.

سه‌رچاوه‌ سه‌ربازیه‌كه‌ى پێشمه‌رگه‌ ئه‌وه‌شى راگه‌یاند هێرشه‌كان له‌ هه‌ر دوو قۆلى سنورى شارچكه‌ى داقوق و شاره‌دێى تازه‌ بووه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ تیرۆریستانى داعش چه‌ند كه‌سێَكیان لێ كوژراوه‌ و چه‌ند كه‌سێكى دیكه‌شیان بریندار بووه‌.
Top