ساڵح موسلیم لەگەڵ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە

 ساڵح موسلیم لەگەڵ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
لەسەر بانگهێشتی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، بڕیارە ئەمڕۆ ساڵح موسلیم هاوسەرۆكی پارتی یەكێتی دیموكرات (پەیەدە) و شاندێكی یاوەری سەردانی باشووری كوردستان بكەن و لەگەڵ سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان كۆببنەوە.

ئەو سەردانەی ساڵح موسلیم بۆ كۆبوونەوەیە لەگەڵ سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و گفتوگۆكردن لەسەر رەوشی ئیستای كۆبانێ و چۆنێتی هاوكاریكردنی باشووری كوردستان بۆ كۆبانێ.

ئەو سەردانەی موسلیم لەكاتێكدایە كە 20 رۆژ زیاترە شاری كۆبانێی رۆژئاوای كوردستان لە ژێر گەمارۆی تووندی چەكدارانی داعشدایە و بەرپرسە باڵاكانی باشووری كوردستانیش دووپاتیدەكەنەوە كە هەرچی لەدەستیان بێت بۆ نەكەوتنی كۆبانێ دەیكەن.






رووداو
Top