كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و پارتی ده‌ستپێكرد
په‌یامێنری خه‌ندان له شوێنی كۆبوونه‌وه‌كه پێی راگه‌یاندین كه كۆبوونه‌وه‌كه له‌لایه‌ن یه‌كێتی به سه‌رۆكایه‌تیی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی و له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستانیش به سه‌رۆكایه‌تیی نێچیرڤان بازرانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له‌لایه‌ن یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان هه‌ریه‌ك له مه‌لا به‌ختیار و حاكم قادر و عومه‌ر فه‌تاح و شێخ جه‌عفه‌ر و سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره و عیماد ئه‌حمه‌د و چه‌ند ئه‌ندامێكی دیكه ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ن و له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كورستانیش فازیل میرانی، ئازاد به‌رواری، مه‌حمود محه‌مه‌د، هۆشیار زێباری و عیزده‌ین به‌رواری ئاماده‌ن له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا.
خه‌ندان
