سێشەممە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی رەوشی کۆبانی کۆدەبێتەوە.

 سێشەممە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی رەوشی کۆبانی کۆدەبێتەوە.
سکرتێری پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، سێشەممە پەرلەمانی کوردستان کۆ دەبێتەوە و تێیدا لەبارەی بارودۆخی کۆبانی گفتوگۆ دەکرێت.

سکرتێری پەرلەمانی کوردستان(فەخرەددین قادر) بە kdp.infoی راگەیاند: "وەها بڕیارە رۆژی سێشەممە پەرلەمانی کوردستان کۆ ببێتەوە و تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەیش، گفتوگۆکردن دەبێت لەبارەی بارودۆخی کۆبانی و تێیدا راپۆرتی لیژنەی پەرلەمانی کوردستان کە سەردانی کۆبانییان کردبوو، دەخرێتە بەر باس."

(فەخرەددین قادر) گوتیشی، هێشتا دیار نییە، ھیچ بەرپرسێکی حکوومی میوانداری دەکرێت بۆ کۆبوونەوەکە یان نا، بەڵام سبەی ئەوەیش ئاشکرا دەبێت.

ئەمە کۆبوونەوەیە لەکاتێکدایە زیاتر لە20رۆژە داعش لە سێ قۆڵەوە ھێرش دەکاتە سەر کۆبانی و ئەو هێزە بەرگریکارەی لە نێو شاردان لە شەڕێکی سەختدان.
چەند ڕۆژی ڕابردوویش شاندێکی پەرلەمانی کوردستان بە مەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە رەوشی ئەو شارە سەردانی ڕۆژئاوای کوردستانیان کردوو و دەربارەی چۆنیەتیی ھاوکارییان راپۆرتێکیان ئامادە کردووە.
Top