شەڕوانێک: داعش 700مەتر لە سنووری تورکیا دوورە.. لە ڕۆژهەڵاتەوە داعشمان پێ ناوەستێ
ئەو شەڕوانە لە پێوەندیێکی تەلەفۆنیدا بە تۆڕی سی ئێن ئێنی راگەیاندووە، "ناتوانین لە بەرەی شەڕی ڕۆژهەڵاتی شاری کۆبانی بەر بە پێشڕەویی تیرۆریستانی داعش بگرین."
بە گوتەی ئەو شەڕوانە، "بۆردوومانی تۆپخانەکانی داعش زۆر بە خەستی بەردەوامە و هۆکارە لە بەرگرینەکردنی پێویست لە کۆبانی"، گوتیشی، "دۆخی بەرگری لە ئێستادا لاواز و خراپە."
