لە شنگال، پێشمەرگە زیاتر لە بیست چەکدارى داعشی کوشتن

 لە شنگال، پێشمەرگە زیاتر لە بیست چەکدارى داعشی کوشتن
ئەمڕۆ شەممە، هێزەکانى پێشمەرگە لە چیاى شنگال، بیست چەکدارى تیرۆریستانى داعشیان کوشتوون و گورزى کوشندەیان لێ بدەن .
ئەندامى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق(مەحما خەلیل) لە چیای شنگالەوە بە kdp.info-ى ڕاگەیاند: "هێزەکانى پێشمەرگە لە چیاى شنگال توانیوانە لە چەندین شوێن، هێرش بکەنە سەر چەکدارانى داعش و لە ئەنجامى ئەو هێرشانەیشدا توانراوە زەرەر و زیانیکى زۆر بە تیرۆریستانى داعش بگەیەنن"، گوتیشی "لە هەر شوێنێکیش مۆڵگە و چەکدارانیان ببینرێن، هێزەکانى پێشمەرگە بە قەنناس و دۆشکە و چەکى جیاواز بۆردوومانیان دەکەن."
(مەحما خەلیل) گوتیشى: "لە درەنگانى شەوى رابردوو تا ئێستا لە ئەنجامى ئەو هێرش و وەڵامدانەوانەى هێزەکانى پێشمەرگە لە دژى تیرۆریستانى داعش، توانراوە زیاتر لە 20 چەکدار بکوژن و زەرەر و زیانێکى زۆریان پێ بگەیەنن ".
زیاتر گوتى: "تیرۆریستانى داعش لەو سنوورە شێواون و هێزەکانى پێشمەرگەیش لەوپەڕى ئامادەباشیدان.. لە ئێستادا چاوەڕوانى فەرمانن بۆ بەرپالردنی هەڵمەت و لێدانى داعش و پاککردنەوەى شنگال لە تیرۆریستان."
Top