چوار فراکسیۆن بۆ فراکسیۆنی سەوز: هەوڵەکانی تەبایی و پێکەوە کارکردن لەبار مەبەن
دەقى راگەیاندنى پەرلەمانتارانى چوار فراکسیۆنەکەى پەرلەمانى کوردستان:
دوای گەمارۆدانی کۆبانی و چڕبوونەوەی شاڵاوی هێزە بەربەرییەکانی داعش بۆسەر خۆرئاوا، سەرەڕای هاوپشتی و هاوسۆزیی تەواوی پەرلەمان و ئەندام پەڕلەمانەکان، بەداخەوە چەند ئەندام پەرلەمانێکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان لێدوانی وا دەدەن وەکئەوەی ئەوان نەبێت هەمووان بێدەنگن و ئەو 64 ئەندام پەرلەمانەش هەمووی یەکێتی بن (کە فراکسیۆنەکەیان تەنیا 18 ئەندامن)! بە دڵنیاییەوە ئەمجۆرە رەفتار و موزایەدانە بەسەر تراژیدیای گەلەکەمانەوە خزمەت بە خۆرئاوای کوردستان ناکات و هەوڵەکانی تەبایی و پێکەوە کارکردن لەباردەبات و ئەمەش لە ئەستۆی ئەو پەرلەمانتارانەی فراکسیۆنی یەکێتییە. با تراژیدیای گەلەکەمان لە خۆرئاوا و کۆبانی، کۆمان بکاتەوە نەک پارچەپارچە!
کۆمەڵێک پەڕلەمانتار لە فراکسیۆنەکانی،
کۆمەڵی ئیسلامی، یەکگرتوی ئیسلامی، گۆڕان، پارتی
