به‌ فه‌رمانى سه‌رۆك بارزانى له‌ خاڵى سنورى ئیبراهیم خه‌لیل پێشوازى له‌ خه‌ڵكى كۆبانێ ده‌كرێت

به‌ فه‌رمانى سه‌رۆك بارزانى له‌ خاڵى سنورى ئیبراهیم خه‌لیل پێشوازى له‌ خه‌ڵكى كۆبانێ ده‌كرێت
دوای ئه‌وه‌ی كه‌ بارودۆخی كۆبانێ له‌ رووی ئاسايشه‌وه‌ تێكچوو تیرۆریستانی ناسراو داعش هه‌وڵده‌ده‌ن كه‌ شاری كۆبانێ كۆنترۆل بكه‌ن و، به‌هه‌زاران له‌خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ له‌ترسی رودانی كاره‌ساتی مرۆیی و تیرۆریستی ماڵ و حاڵی خۆیان جێ هێشتوه‌و رویان له‌ باكوری كوردستان و توركیا كرد ، دوای چه‌ندین رۆژ مانه‌وه‌ له‌ باكوری كوردستان ئێستا ره‌وشی ژیانیان زۆر سه‌خت بوه‌.

بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ باشترین په‌ناگه‌ بۆخۆیان ده‌بینن و، دوای ئه‌وه‌ی به‌رێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بریاریدا كه‌ ده‌روازی سنوری نێوان توركیاو هه‌رێمی كوردستان به‌رووی ئاواره‌كانی شاری كۆبانیدا بكرێته‌وه‌و، بیستنی ئه‌و هه‌واڵه‌ له‌لایه‌ن خه‌ڵكی كۆبانێوه‌ ، به‌سه‌دان خێزانی ئه‌وشاره‌ له‌توركیاوه‌ به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێكه‌وتون و، له‌ئێستاشدا چه‌ندین خێزان گه‌یشتونه‌ته‌ هه‌رێمی كوردستان.
Top