داعش سێ یه‌كى شاری كۆبانێی كۆنترۆڵكردووه
وه‌ك رۆیته‌رز له رامى عه‌بدولره‌حمان به‌ڕێوه‌به‌رى روانگه‌ى سوریا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ گواسته‌وه، به‌پێى دوایین زانیارى له ئێستادا چه‌كداره تیرۆریستییه‌كانى داعش زیاتر له سێ یه‌كى به‌ره‌ى رۆژهه‌ڵات و به‌شێكى كه‌مى باكوورى رۆژهه‌ڵاتى و باشوورى رۆژهه‌ڵاتى شارى كۆبانێیان كۆنترۆڵ كردووه.
هه‌ر به گوته‌ى عه‌بدولره‌حمان، هێشتا شه‌ڕ و پێكدادان له شارى كۆبانێ و ده‌ورووبه‌رى له نێوان شه‌ره‌ڤانانى یه‌په‌كه و چه‌كداره تیرۆریستییه‌كانى داعش به‌رده‌وامه.
ktv
