پاش بۆردوومانی مۆڵگەکانیان، داعش لە سنووری داقووق جموجۆڵی نەماوە

 پاش بۆردوومانی مۆڵگەکانیان، داعش لە سنووری داقووق جموجۆڵی نەماوە
بەڕێوبەری ئاساییشی داقووق دەڵێت، سێ رۆژە دەنگۆی ئەوە ھەیە کە داعش ھێزی لەو سنوورە کۆ کردووەتەوە، شەوی ڕابردوویش فڕۆکە جەنگییەکان بە سەختی مۆڵەگەکانیانی بۆردوومان کردوون و13کوژار و برینداریان ھەبووە و لەئێستادا بارودۆخەکە ئارامە و جموجۆڵیان نەماوە.

بەرێوبەری ئاساییشی داقووق(پۆڵا ئەحمەد) بە kDP.INFOی راگەیاند: "تا دوێنێ لە سنووری داقووق چەکدارانی داعش جموجۆڵیان ھەبوو، بەڵام بە هۆیە بۆردوومانی شەوی رابردووی فڕۆکە جەنگییەکانەوە، سێ تیرۆریست کوژراون و 10-ی دیکەیش بریندار بوون."
موقەددەم (پۆڵا ئەحمەد) گوتیشی، "سێ رۆژە دەنگۆی ئەوە ھەیە کە جمجوڵیان زیادی کردووە، بەڵام لە دوای بۆردوومانکردنیان کە لە ئێستادا من خۆم لە داقووقم، ناوچەکە ئارامە و ھیچ جووڵەیەکیان نییە."
بەڕێوبەری ئاساییشی داقووق لەسەر ئەو باوەڕەیە کە، ئەو ھێزەی داعش لە سنوری داقووق ھەیە، تەنیا بۆ بەرگرییە و بۆ ھێرشکردن نییە، چونکە وەک ئەو دەڵێ، هێزێکی زۆر نین.
زیاتر گوتی، ھێزێکی زۆری پێشمەرگەیش لەو سنوورە ھەیە و چەکی قورسیشیان پێیە، بەڵام ئەگەر ھێزی زیاتر ھەبێت باشترە، چونکە سنوورێکی ستراتیژییە بۆ پاراستنی کەرکووک.
Top