ده‌رباره‌ى ده‌نگۆى كه‌مكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كانى به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانى
ئه‌م هه‌رایه له كاتێكدایه كه دیاریكردنى ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه، به ته‌واوى به هه‌ماهه‌نگى و ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ خودى به‌ڕێز جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران كراوه و، ته‌نانه‌ت ده‌قى بڕیارى دیاریكردنى ده‌سه‌ڵاته‌كانیش كه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران ئیمزاى له‌سه‌ر كردووه، له نووسینگه‌ى به‌ڕێز جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران خۆى ئاماده كراوه.
بۆ ڕێگه‌گرتن له‌و هه‌موو قسه و لێدوانه بێبنه‌مایانه، چاوه‌ڕێى ئه‌وه‌مان ده‌كرد كه به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانى خۆى؛ هه‌م ده‌زگا و ناوه‌نده‌كانى حیزبه‌كه‌ى له‌و ڕێككه‌وتن و هه‌ماهه‌نگییه ئاگادار بكردایه‌ته‌وه!، هه‌میش لێدوانێكى یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌رباره‌ى ئه‌م پرسه بدات و، كۆتایى به‌و هه‌موو قسه‌ڵۆكانه بێنێت كه ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن به‌رده‌وام له به‌رپرسان و كادیرانى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستانه‌وه؛ ده‌یگوازنه‌وه.
سامى ئه‌رگۆشى
سكرتێرى ڕۆژنامه‌وانیى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
2ى ئۆكتۆبه‌رى 2014
