سلێمانی...کامێرای چاودێری خێرایی ئۆتۆمبێل کەوتە کار

سلێمانی...کامێرای چاودێری خێرایی ئۆتۆمبێل کەوتە کار
ئەمڕۆ لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، ژمارەیەک کامێرای جێگیر تایبه‌ت به‌چاودێریكردنی خێرایی ئۆتۆمبێل لە چەند شوێنێکی سلێمانی دانراون.


لەکۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا رائید فەخرەدین ئەمین، بەڕێوەبەری هاتوچۆی رۆژئاوای سلێمانی گووتی:"ژمارەیەک کامێرایی چاودێریمان لە شەقامەکانی سلێمانی داناوە، لەئەمڕۆشەوە هەندێکیان کەوتنه‌ کار."


رایگه‌یاند:"هۆکاری کار پێ نەکردنی سەرجەمیان دەگەڕێتەوە بۆ ئەو قەیرانە داراییەی تووشی هەرێمی کوردستان بووە، بەڵام لەداهاتوودا هەوڵدەدەین سەرجەمیان بخەینە کار."


بەڕێوەبەری هاتووچۆی رۆژئاوای سلێمانی ئاماژه‌یدا:"لەنموونەی ئەو شەقامانەی ئەو کامێرانەمان لێ داناوە، بریتییە لە شەقامی سلێمانی تاسڵوجە."
Top