پێشمەرگە نەخۆشخانەی رەبیعەی كۆنترۆڵكرد
لیوا عەبدولرەحمان گەورینی سەركردەی مەیدانی هێزەكانی پێشمەرگە و ئامر لیوای سپیلك گوتی: ئەو چەكدارانەی داعش كە لەناو نەخۆشخانە مابوونەوە ئەمرۆ توانیمان دەست بەسەر نەخۆشخانەكە دابگرین.
لەوەلامی پرسیارێكدا كە ئایا چەكدارە داعشەكان خۆیان رادەستی هێزەكانی قێشمەرگە كردووە گەورینی گوتی: هیچ كامیان خۆیان رادەست نەكردووە و هەموویان لەنەخۆشخانەكەن وكوژراون لاشەكانیان لەوێن .
لەبارەی پیلانی داهاتویان لەسەر شنگال ئەو گوتی : ئێمە لە ئێستا دا نازانین پیلانی داهاتومان لەسەر شنگال چی دەبێت بەڵام چەكدارانی داعش لەهەموو ئەو ناوچە كوردیانە دەردەكەین كە لەژێر دەستی داعشدان.
