وەزارەتی پێشمەرگە: جگە لە پێشمەرگە هیچ هێزێكی دیكە بەشداری شەڕی ڕەبیعەی نەكردووە
لە راگەیاندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە کە وێنەیەكی بە ئاژانسی پەیامنێر گەیشتووە هاتووە، شەوی ٣٠/٩ لە سەر ١/١٠ ی رۆژی سێشەممە، جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پیشمەرگە لە میانەی بەشداریكردنی لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆی رادیۆ و تەلەفزیۆنی رووداو لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە بەشداری هێزەكانی گەریلا و شەڕڤانانی یەپەگە لە شەری رەبیعە، گووتی: "بە پێی سەرچاوەكانی هەواڵ و میدیایی بەڵی بەشداریان كردووە."
ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگە باس لەوە دەکات، دوای بە دواداچوون بە پێ زانیارییەكانی سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە و ژووری ئۆپەراسیۆنی موسڵ كە بەدەستمان گەیشتوە، دەركەوتووە كە بە هیچ جۆرێك هەر دوو هێزی گەریلا و شەڕڤانانی یەپەگە بەشداریان لەو شەرە(رەبیعە و زووممار) دا نەكردەوە، بۆیە بە پێویستی دەزانین بۆ هەموو لایەك روونیبكەینەوە كە لە پێشڕەوی و كٶنتڕۆڵكردنی ربیعە، تەنیا هێزەكانی پێشمەرگە و فەرماندەیی گشتی هێزەكانی پاراستنی هەرێم بەشدار بوون.
