خشته‌ی كاركردنی موه‌لیده ئه‌هلیه‌كان دیاریكرا
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 1ی تشرینی یه‌كه‌می 2014، له دیوانی قایمقامییه‌ت ئاوات محه‌مه‌د، قایمقامی سلێمانی له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانی و سه‌ندیكای موه‌لیده ئه‌هلییه‌كاندا كۆبوویه‌وه، پاش هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای نیشتیمانی بڕیاردرا كه له 1/10/2014 له سنوری شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری كار به خشته‌ی نوێی پێدانی كاره‌با بكرێت.
به‌پێی خشته نوێیه‌كه له ماوه‌ی شه‌و رۆژێكدا 23 كاتژمێر كاره‌بای نیشتیمانی بۆ هاوڵاتیان دابین ده‌كرێت و له كاتی بڕانی كاره‌بای نیشتمانیشدا موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان كاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابین ده‌كه‌ن كه نرخی هه‌ر ئه‌مپێرێك كاره‌با له‌م مانگه‌دا ته‌نها هه‌زار و 500 دینار ده‌بێت.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا قایمقامی سلێمانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌مان له وه‌رزی زستان و گۆڕانكاری له كه‌شوهه‌وادا پێده‌چێت كاره‌بای نیشتمانی رووبه‌ڕووی گرفت ببێته‌وه و پێویسته له‌وكاتانه‌دا موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان ده‌ست به‌جێ كاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابین بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان رووبه‌ڕوی گرفتی نه‌بونی كاره‌با نه‌بنه‌وه.
راگه‌یاندنی قایمقامیه‌تی سلێمانی
خه‌ندان
