وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌ریتانیا: بۆردومانه‌كانمان بۆ سه‌ر داعش له‌سه‌ر داوای پێشمه‌رگه بووه
له‌و باره‌وه وه‌زاره‌تى به‌رگرى بریتانیا رایگه‌یاندووه كه فڕۆكه جه‌نگیه‌كانیان دووجار پێگه‌ى تیرۆریستانى داعشیان بۆردومان كردوه و ئه‌و بۆردومانه‌ش ئامانجه‌كه‌ى خۆى به ووردى پێكاوه كه بریتى بووه له بۆرده‌مانكردنى كۆگایه‌كى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى قورس. هاوكات وه‌زاره‌تى به‌رگرى به‌ریتانیا ئه‌وه‌شى ئاشكراكردووه، كه فڕۆكه جه‌نگیه‌كانیان له سه‌ر داواى هێزى پێشمه‌رگه له باكورى ڕۆژئاواى عێراق، بۆردومانه‌كانیان له ڕێگه‌ى فڕۆكه‌ى تۆرنادۆوه ئه‌نجامداوه.
