سلێمانی.. دووکاندارێک بەچەقۆ دەكوژرێت
پۆلیسی سلێمانی هەواڵەكەی پشتڕاست دەكاتەوە و دەڵێ " لێكۆلێنەوەكان بەردەوامن و دواتر هۆكاری كوشتنەكەی رادەگەیەنین".
سەركەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رايگەیاند، كاژێر 6 و 30 خولەكی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، چەند كەسێك چوونەتە دووكانی (م.ا)ی لەدایكبووی ساڵی 1968، کە خێزاندارە و كاری لەفەفرۆشی دەكات و بەچەقۆ كوشتوویانە "تاوەكو ئێستا هۆكاری كوشتنەكەی نادیارە".
رووداو
