داعش چەندین کەس بە تۆمەتی هاوکاریکردنی پێشمەرگە دەکوژێت
رۆژی سێشەممە 30-9-2014 هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە میحوەری داقووق هێرشیکردە سەر بنکەکانی داعش و توانی دوو گوند کۆنتڕۆڵ بکاتەوە، بەڵام دواتر چۆڵی کردنەوە.
وەستا رەسوڵ، فەرماندەی هێزەکانی پێشمەرگە لەو سنوورە هۆکارەکەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە، کە داعش جگە لە بۆمبڕێژکردنی سەرجەم رێگاکان، هاوکات رێڕەوی ئاوی ناوچەکەی گۆڕیبوو تاوەکو ببێتە بەربەست، هەروەها شوێنی قەناسەکانیان ئاشکرانەبووە.
گوتیشی: "جگە لەوەش ئێمە تەنیا یەک شەهیدمان هەبوو، ئەوان زیاتر لە 30 کوژراو و 7 دیلیان هەبوو، بۆیە تاکتیک ئەوەیە شەڕی خۆکوژی نەکەیت و پێمان باشتربوو پاشەکشە بکەین''.
رووداو
