لە رەبیعە پێشمەرگە زیانێکی گەورە بە داعش دەگەینێت

لە رەبیعە پێشمەرگە زیانێکی گەورە بە داعش دەگەینێت
بەرپرسێکی پارتی لە شاری مووسڵ ئاماژەی بە زیانەکانی چەکدارانی داعش لە سنوری ناحیەی رەبیعەکرد وو رایگەیاند، رەبیعە بەتەواوی کۆنتڕۆڵکراوە و داعش پاشە کشەی کردووە.



سەعید مەمووزینی، کارگێڕی لقی ١٤ی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری راگەیاند: ناحیەی رەبیعەی سنوری و زیاتر لە دە گوندی ناوچەکە بەتەواوی لە چەکدارانی داعش پاککراوەتەوە و پێشمەرگە گورزێکی کوشندەی لە تیرۆرستانی داعشداوە لە رەبیعە، بەپێی دواین زانیاری زیاتر لە ٢٠ تەرمی چەکدارانی داعش کەوتوونەتە دەست پێشمەرگە و سێ تانکیش تێکشکێندراون.

مەمووزینی گوتیشی: کۆنتڕۆڵکردنی ناحیەی رەبیعە لەلایەن ھێزەکانی پێشمەرگەوە، ناوچەیەکی سنوری ستراتیژی دەکەوێتە دەستی پێشمەرگە و داعش ئەو توانایەی پێشووی نەماوە شەڕی پێشمەرگە بکات.
Top