ڕەبیعە... پێشمەرگە لە پێشڕەویدایە و شەش تیرۆرستی داعش بەدیل گیران

ڕەبیعە... پێشمەرگە لە پێشڕەویدایە و شەش تیرۆرستی داعش بەدیل گیران
دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، هێزەكانی پێشمەرگە ناحیەی رەبیعە و ژمارەیەكی زۆر گوندی ناوچەكەی گرتەوە دەست، گورزێکی گەورەی لە چەكدارانی داعش دا. و تەنها بە TNT هەڕەشە لە بەرەو پێشەوەچوونی هێزەكانی پێشمەرگە دەكەن.



رائید پیرۆ رەشید لە فەرماندەیی بارزان بە پەیامنێری راگەیاند؛ شەڕی پێشمەرگە و داعش تا ئێستا هەر بەردەوامە و لەو قۆڵەی منی تێدا بەشدارم تیرۆرستانی داعش لە پاشەكشەدان و ناتوانن بەرگری بكەن و تە نها لە ڕێی دانانی تەقینەوە دەیانەوێت ڕێگری لە پێشڕەوییەکانی پێشمەرگە بگرن.



بە گوتەی ڕائید پێشڕەو لە بەیانیەوە سێ بارهەلگری پڕ لە ماددەی تی ئین تی بە هێزەكانی پێشمەرگە دا تەقیوەتەوە.



رائید پیرۆ رایگەیاند، پێشمەرگە لە هەوڵی گرتنی رێگەكانە بۆ ئەوەی داعش نەتوانێ هەلبێت، چونكە ژمارەیەكی زۆر داعش كوژراون و شەش تیرۆرستیش لەلایەن پێشمەرگەوە بە دیل گیراون، ژمارەیەك پێشمەرگەی قارەمانیش گیانی خۆیان پێشكەش بە خاكی پیرۆزی كوردستانكردووە.



بەر بەیانی ئەمڕۆ هێرشێ هێزەکانی پێشمەرگە بۆ سەر تیرۆرستانی داعش دەستیپێکرد و سەنتەری ناحیەی رەبیعە و ژمارەیەك گوندی ناوچەكەیان ئازادكردن.
Top