پەرلەمانی کوردستان 'پایتەختی ئاشتی' دیاریدەکات

پەرلەمانی کوردستان 'پایتەختی ئاشتی' دیاریدەکات
دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان تایبەت دەبێت بە گفت و گۆ کردن لە سەر دیاریکردنی 'پایتەختی ئاشتی' هەرێمی کوردستان.



مەردان خدر، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند؛ لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان، پڕۆژە بڕیاری دەستنیشانکردنی 'پایتەختی ئاشتی كوردستان' تاوتوێ دەکرێت کە هەفتەی ڕابردوو بەهۆی ئامادەنەبوونی ڕاپۆرتی لیژنە پەیوەندیدارەكان، دانیشتنەكە دواخراو ئەمرۆش ئەو دانیشتنە بەردەوام دەبێت یەكلایی دەبێتەوە



لە پرۆژە بڕیارەکە دا شاری هەڵەبجە وەک پایتەختی ئاشتی دەستنیشانکراوە.
Top