پێشمەرگە رەبیعەی كۆنترۆڵكردەوە

 پێشمەرگە رەبیعەی كۆنترۆڵكردەوە
هێزی پێشمەرگەی كوردستان دوای شەڕێكی سەخت توانی رەبیعە كۆنتڕۆڵ بكاتەوە.

شێخ ئەحمەد محەممەد، فەرماندەی هێزی دەستوەشێن لەناو رەبیعەوە بە تەلەفۆن بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، كە رەبیعە بەتەواوەتی كۆنترۆڵكراوەو كەوتووەتە دەست هێزەكانی پێشمەرگە.
ئەو فەرماندەیەی هێزی پێشمەرگە گوتیشی: "چەكدارانی داعش تەرمەكانیان جێدەهێڵن و دەست بەسەر كەلوپەلە سەربازییەكانیشیان گیراوە، كە تانك و كۆمەڵێك چەكی دیكەن".

بە گوتەی شێخ ئەحمەد لە كاژێر 5ی بەیانییەوە شەڕەكە دەستیپێكردووەو سەرەتا گوندی مەحمو‌ودیەو سعودیە كۆنترۆڵكراون و دواتر بەرەو رەبیعە رۆیشتوون. دەشڵێ "تاوەكو شنگال ناوەستین".

ئەو فەرماندەیەی هێزی پێشمەرگە كۆنترۆڵكردنی رەبیعەی بە گرنگ وەسفكرد و گوتی "ئاسانكاری دەكات بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی شنگال و زوممار".
Top