لە کاتی لادانی ئاڵای داعش بۆمبێک بە هێزەکانی پێشمەرگە دا تەقییەوە

لە کاتی لادانی ئاڵای داعش بۆمبێک بە هێزەکانی پێشمەرگە دا تەقییەوە
دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی پیشمەرگە دوو گووندی قەزای داقوقیان گرتەوە دەست، بۆمبێکی چێنراو بە هێزەکانی پێشمەرگە دا تەقییەوە و پێشمەرگەیەک شەهید بوو و سێ پێشمەرگەی دیکەش بریندار بوون.

بە پێی ئەو زانیارییانەی بە پەیامنێر گەیشتوون، دوای ئەوەی هێزەکانی پیشمەرگە دوو گوندی سەعد و خالیدییەیان کۆنتڕۆڵکرد، پیشمەرگەیەک هەوڵی هێنانە خوارەوەی ئاڵای داعش لە مۆڵگەیەکی چەکدارەکانی داعش دەدات و لەوکاتە دا بۆمبێکی چێنراو دەتەقیتەوە و پێشمەرگەیەک شەهید دەبێت و سێ پیشمەرگەی دیکەش بریندار دەبن.

لەو تەقینەوە دا پەیامنێرێکی تۆڕی میدیایی ڕوداویش بریندار دەبێت.
Top